کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەسندکرانی بڕیارنامەی نوێی مافی مرۆڤ بە دژی رێژیمی ئێران

20:39 - 28 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: بڕیارنامەی پێشنیارکراو لەلایەن کاناداوە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤی ئێران لەلایەن کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی بە ٨٧ دەنگی ئەرێنی، بڕیارنامەیەکی نوێی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤی ئێران کە لەلایەن کاناداوە پێشنیار کرابوو، پەسند کرد.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی بان‌کی مۆن سەرۆکی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران بۆ کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو کۆمیتەیە ٦٩یەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد.

کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەموو وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆ دەگرێت، رەشنووسی بڕیارنامەی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی تاوتوێ کرد و دواتر خستیە بەر دەنگ دان.

ئەو بڕیارنامەیە رۆژی سێشەممە لەلایەن کۆمیتەی سێهەمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا و بڕیار وایە کە ناوەڕۆکەکەی لە مانگی سەرماوەز دیسانەوە بخرێتە بەر دەنگ دانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.