![](/weney-mallperr/7739.jpg)
کوردستان میدیا: جیم کاریجیانیس ئەندام پارلمانی سەربە حیزبی لیبرالی کانادا، پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لەم دەرفەتە کەڵک وەردەگرم که پیرۆزباییخۆم پێشکەشی ئەو کوردانەی کانادا بکەم، کە لەم بۆنەدا ٦٨ ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان جێژن دەگرن.
کۆماری کوردستان لە ٢٢ی ژانوویەی ١٩٤٦ زایینیدا راگەیاندرا و تەنیا ١١مانگ ژیا. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ساڵێک پێشتر دامەزرا بوو، یەکەمین دەوڵەتی کۆماری پێکهێنا.
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی هاوچەرخی کورددا، خەڵکی کورد بوونە خاوەنی ئازادی و کیانێکی سیاسیی پێشکەوتوو کەلە سایەیدا مافەکانیان پارێزگاری لێ دەکرا. کۆمار گەرچی تەمەنی کورت بوو و بەڵام دەسکەوتەکانی مەزن بوون. منداڵانی و خوێندکارانی کورد بە کوردی و خۆڕایی دەیانخوێند و پەروەدە دەکران، چەندین گۆڤار، رۆژنامە و بڵاوکراوە بە کوردی چاپ و بڵاو دەکرانەوە، ئاڵای کوردستان کە هێمایەکی گرینگ و سیمبولی بوونی نەتەوەیی کورد بوو لە سەر باڵاخانە حکوومەتییەکان دەشەکانەوە و ژنانی کورد لە شارەکانی کوردستان شان بە شانی پیاوان لە کار و تێکۆشانی سیاسیدا بەشدار بوون.
وەک ئەندام پارلمانێکی کانادایی لە مێژە لەگەڵ کوردەکانی نیشتەجێ لە کانەدا کار دەکەم و هەوڵم داوە بۆ پرسە گرینگەکانی کۆمەڵگاکەیان هاوکار و پشتیوان بم. لەم ساڵانەی دواییدا، وەک چاوەدێرێکی هەڵبژاردن سەردانی کوردستانی تورکیەم کردووە و هەروەها سەفەری هەرێمی کوردستانی عێراقم کردبوو، هەتا تاوتوێی ئەو دەرفەتە و هەلە بازرگانی و ئابوورییانە بکەم کە بازرگانە کانادایییەکان دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. هەر لەو دەرفەتەدا چاوم بە نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش کەوت و لە پێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی قایمکردنی رەوتی نەتەوەسازیی و ئابووری و دەرفەتە بازرگانییەکان باسمان کرد.
سۆزدارتان:
پارلەمانتار
جیم کاریجیانیس
٢٥ی ژانوویەی ٢٠١٤ی زایینی
![7738.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/7738.jpg)

دەقی ئینگلیزیی پەیامی جیم کاریجیانیس