کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ڕەفیق کاراکۆچـی وەک سەرۆکی نوێی هاکپار (HAK-PAR) لە ئەندامانی ئەم حیزبە کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز رەفیق کاراکۆچ ( Refik Karakoç)
سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی هاکپار(HAK-PAR)
ئاگادارکراین کە لە کۆنگرەی نائاسایی پارتی ماف و ئازادی کە لە مانگی ئاپریلدا لە ئانکارا بەڕێوەچوو، بەڕێزتان وەک سەرۆکی پارتی هاکپار هەڵبژێردران.
ئێمە بەو بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین بە تێکۆشانی بەڕێزتان و هاوکاری هەموو ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبەکەتان، دۆزی کورد لە باکووری کوردستان ڕۆژبەڕۆژ بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ و پێوەندی و دۆستایەتی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ماف و ئازادی بەردەوام بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی
٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی