کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی کورد لە مەهاباد ناڕوونە

13:20 - 10 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئامانج پەرویزی برای ئارمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە، کەلە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرابوو، لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئامانج پەرویزی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر و هەنووکە لە شوێنی راگیران و چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک یان مۆڵەتی دادگا، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ئارمان پەرویزی برای ئامانج کوڕی رەشید و خەڵکی شارستانی مەهاباد، لە کۆتایی‌یەکانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەسبەسەر و لە ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە دادگای ئینقلابی شاری \'\'رەشت\'\'دا بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' لە رێگەی \'\'هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران\'\'، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.