کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێز لە زمانی دایکیی دەگیرێت و بە چالاکیی تەبلیغی بەپێر ئەو ڕۆژهوە دەچن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و ڕێزگرتن لەو شوناسە نەتەوەییە،له گوندی نێـی مەریوان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندی، گوندی نێ و خانووی دێهیاری تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه و لە گوندی حەسەن ئاوای سەر بەم شارە، تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایکییان بڵاو کردەوە.
هەروەها ئەندامانی حیزب لە پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕێزیان لەو ڕۆژه گرت.
٢١ی فێورییەی هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی یان زگماکی ناودێر کراوە و لەنێو گەل و نەتەوەکانی جیهاندا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.
ئەم ڕۆژه لەسەر پێشنیاری وڵاتی بەنگلادێش، لە لایەن ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەسەند کراوە.