کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان درێژەی هەیە

16:24 - 12 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغاتیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەی هەیە.

سنه

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێگای پێشەوا قازی محەممەد، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

لە گوندەکانی مێراو و تەنگیسەر ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

لە گوندی نێراو ئەندامانی حیزبی دێموکرات ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.

ورمێ

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ بە بۆنەی ١٠ خاکەلێوە لە ناوەندی شار، ئیسلام ئاباد، سەیرانگای بەند، کوشتارگا و تەرزیلوو، بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

14316.JPG

14317.JPG

14315.JPG