کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

22:11 - 22 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار وگوندەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سەقز، پیرانشار، نەغەدە و مەریوان پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ نوێ کردەوە.

مەهاباد

قارەمانانی دێموکرات شەوی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری مەهاباد بە هەزاران تراكتی بانگەوازی مانگرتنی گشتيیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەو شارەدا بلاو كردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە:
شارەكی فەرهەنگییان، كوی دانیشگا، سنجاناوا، شارەكی موكریان، خیابانی سەداوسیما، مەحموودكان، تەپەی قازی و بڵواری شاریكندی،گەڕەكی سێ‌ئاشان. هەروەها لە زۆربەی گوندەكانی شارویران چالاكیی تەبلیغی كراوە.

بۆکان

لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکراتەوە لەشاری بۆكان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە سێ‌ڕای خاوەر تا گوندی ناچێت، بڵواری دوكتور قاسملوو، میراوای بوكان و گوندەكانی جادەی نۆبار لە قەرەكەندەوە تا باغچە و هەروەها گوندەكانی سەر جاددەی بورهان چالاکیی تەبلیغاتیی کراوە و داوا لە خەڵكی شار و گوند و بەتایبەت بازاریان لە ڕێگای بڵاو كردنەوەی تراكت و كورتەنامەوە كراوە كە لە مانگرتنی گشتیی ٢٢ی پوشپەڕدا بەشداری بكەن.

ئەو چالاكییانە لەكاتێكدا بەڕێوەچوونه كە هێزه ئەمنییەتی و نیزامی و چەكدارە جاشەكان لە شەقام و كوڵانی ئەو شارانەدا جێگیر کرابوون.

نەغەدە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە لە یادی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو بە دەست تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە گوندەکانی حەڵبێ‌ ،كویكان، گەرگولی خوارێ، یونسلیان و ئاڵیاوێ سەر بە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ئاڵایەکی گەورەی كوردستانیان بە دەكەڵی بەرقدا هەڵواسیبوو.

ورمێ

ئەمەگدارانی ڕێگای دێموکرات لە ورمێ شەوی ١٨ لە سەر ١٩ی پووشپەڕ لە شاری ورمێ تراکت و پۆستێری تایبەت بە بۆنەی ٢٢ پووشپەریان لە شوێنەکانی؛ تەرزیلوو، فەلەکەی ئابیاری، فەلەکەی مادر، قەهوە قەباغی، شەهرەکی ئیسار، شەهرەکی وەلی‌عەسر، شەهرەکی کارگەران، خانەگەل، شەهرەکی شەهریار، شەهرەکی فەرهەنگیان، ڕۆل بالاجی، گوندی ئەنهەر، گوندی تاڵین، ئیسلام ئاباد، کوشتارگا، ئاغجەقەڵا، جادەی بالانیش، تاناکۆرا، مەدرەسەی ١٣ی ئابان، شەهرەکی وەلی‌عەسر، بیمارستانی ئومید، شەهرەکی باڵاو، شەقامی سەمەدزادە، شەقامی شەهید کەرم پیشە، شەقامی شووڕا، شەقامی موخابەرات، شەقامی ڕوودەکی، ئەحمەدئاباد، مزگەوتی ئەلواج، ئیسلام‌ئاباد کووچەی ١٤، گەڕەگی سۆفیان و سیلوانا.

سەقز

ڕێبورانی ڕێگای دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە قەوخ، شەهرەکی زانکۆ، شیوی جوتیاران، سێ‌ڕای کانی گەرمکاو، تەپەی گوڕه جوولەکه، بلواری تەربیەت، نەخۆشخانەی خومەینی، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕەبەت

دڵسۆزانی دێموکرات لە بەرە بەری ٢٢ی پوشپەڕ، ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری مامۆستای مەزن و زانا دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕدا، لە و شوێنانەی شاری ڕەبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبردووە کە بریتین لە؛ گەڕەکی سەرچاوێ و دەوروبەری، کەمەربەندی و مزگەوتی ئیمام شافعی، پشتی دەرمانگا و دەوروبەری موخابەرات، دەوروبەری مەدرەسەی (ابن سینا)وگەرەکی ئاشی.
هەروەها لە سەر ڕێگای سیسێر و نستان، هۆرمزاوێ، هەنداوێ، لیلانێ و نێوان ئەو دوو گوندە چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی بەڕێوە چووە، ئەو چالاکیانە لە حاڵێکدا بووە کە ڕێژێم بە تەواوی تواناوە لە لایەن سیخوڕەکانیەوە هەموو ناوچەکەی تەنی بوو.

پیرانشار

ئەمەگدارانی ڕێگای شەهیدان لە شاری پیرانشار لە شوێنەکانی وەک تالاری خەيام، تێرميناڵی سەردەشت، فەلەكەی محەممەد ئەوراز، فەلەكەی مامۆستا هەژار، خيابان كاسه‌كەرا، شیناوێ، کەمەربەندی و کۆنەخانێ، چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوە چووە.

هەروەها لە شاری پیرانشار لە ڕێگای كورتەنامەوە داوا لە زۆربەی بازاڕیان و كارمەندانی دەوڵەتی و مامۆستایانی ئایینی كراوە لە مانگرتنی ٢٢ی پوشپەڕدا بەشداری بكەن.

هه‌وشار

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات له زۆربه‌ی کۆڵانەکان تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها بە نووسینی دروشم تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

سایین قەڵا

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە سایین قەڵا، لە گەڕەکی کوشتارگاه، فەلەکەی د. قاسملوو، شەقامی سەهەند، دەوروبەری زانکۆی پەیامی نوور، جادەی بۆکان ـ سایین قەڵا، جادەی میاندوئاو، جادەی تیکاب، تێرمیناڵی قاسملوو، هەروەها له گوندەکانی حاجی ئاوا، قازانڵی، ئەحمەدئاوا، ئاخ‌تەپه، داشکەستان، قۆزڵۆی هەوشار، ئاغەجەری، گەڕاو، کارێز، گۆزه‌بڵاغ و مەمەڕ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕوانسه‌ر

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە پارکی گشتیی حەسەن‌ئاوا، دەروازەی ڕەوانسەر بۆ خەراجیان، بەدرئاوا، شەقامی گشتی، هەروەها له گوندی بیاشۆش به شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه بردووە و داوایان له خەڵک کردووە که دوکان و بازاڕ دابخەن.

تازاوای سەلاسی باوەجانی

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات به شێوەیەکی بەرین وێنەی ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردووەتەوه و له چوار شوێن ئاڵای کوردستانیان هەڵداوە.

کرماشان

شێرە کوڕانی دێموکرات لە شاری کرماشان لە گەراجی گشتی بۆ شارەکانی شائاباد، کرندی غەرب، سەرپێڵ زەهاو، قەسری شیرین، تاقۆسان، جەوانشیر، دەوڵەت ئاوا، دەره درێژ، دەوروبەری بانک، پارکی شیرین، ڕێگای سەرەکی بۆ سەیرانگای تاقۆسان، مەیدانی فرۆشتنی حەیوانات و کتێبخانەی گشتی، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە.

پاوە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پاوە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی نوێ کردەوە.

کامیاران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کامیارن بە بۆنەی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە شەقامی دوکتور قاسملوو، تێرمیناڵی کامیاران ـ سنه و فەرهەنگسرا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێووە بردووە.

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە

چالاکیی
چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەردەوامە