کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە لە چەندین گوند و شاری کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ، لە گوندی نێ، کانی گەزنه، مزگەوتی نێ و کۆڵانی نێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییانەدا ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ساڵی ۹٦ی هەتاوی لە ناوچەی مەریوان چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد. لە و چالاکییانەدا ئەندامان بەیاننامە و پۆستێری تایبەت بە نەورۆزیان لەگوندەکانی ناوچەی بەری بەگزادەـی مەریوان بڵاو کردەوە کە بریتین لە؛ ولەژێر، کەڵکەجان، نێ، دەڕەتفێ و سەردۆش و لەو شوێنانە بە چالاکیی تەبلیغیی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه لە گەڕەکەکانی غەفوور، دەورووبەری حەسەنئاوا، ئاویەر و مەیدانی ئیقباڵ، شەقامی سیرووس، چوارڕێیانی سیرووس، دەوری مەیدان، سێڕێیانی نمەکی و پاساژی ئاشنا تراکت و پۆستێری تایبەت بە نەورۆزیان بڵاو کردەوە.