کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارە و گوندەکانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەران و ڕۆڵە نەبەزەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پاراستن و ڕێزگرتن لە زمانی دایکی بە شێوەی جۆراوجۆر لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکی بەڕێوە دەبەن.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، پۆلێک له لاوانی به ئهمهگی شاری سنه بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی زمانی دایکی له بهر دهرگای ئیدارهی کولی ئاموزش و پەروهرشی شاری سنه کۆبوونهوه و به ههڵگرتنی پلاکاردێک سیاسهتی پر له ههڵاواردنی ڕێژیمی کوماری ئیسلامیی ئێرانیان مهحکووم کرد.
له سهر پلاکاردهکه به دوو زمانی کوردی و فارسی دروشمی دهست ههڵگرن له کوشتنی مێشکی منداڵانی کورد به سهپاندنی زمانی فارسی، با تحمیل زبان نامادری دست از ژنوساید استعداد فرزندان کرد بردارید نوسرابوو.
ههر وهها بۆ بەرزڕاگرتنی زمانی دایکی بەشێک لە منداڵانی کورد له شاری سنه به هەڵگرتنی پلاکارد داوای خوێندن به زمانی زگماکیان کرد.
هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی لە شاری شنۆ لە سەر ناوی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە ، لە گەڕەکی مەجید ئاباد، مامتەمر،مزگەوتی نبی اکرم مامتەمر، گەڕەکی حەنەفیان، ڕێگای قەڵاتۆک و سەید ئاوێ، گەڕەکی بارزان ئاباد و خانە معلم چالاکیی تەبلیغاتیان ئەنجام دا.
هەروەها لە شاری سەقز بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی له پاڕکی کەوسەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.