کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلام بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد

19:01 - 24 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: چالاکێکی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلام کە ئەندامی ئەنجومەنی مەولەویی کورد لە پارێزگای سنە بوو، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'فەریبا غوڵامی\'\' رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە رێگای سنە ــ کرماشان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
غوڵامی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری مێهران و یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی مەولەویی کورد لە پارێزگای سنە بوو کە لەگەڵ خوشک و برایەکی بە ماشین بۆ شاری خۆیان دەگەڕانەوە، لە جاددەی سنە ــ کرماشان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو ماشینە بەهۆی تەواو بوونی بەنزین، بەناچار لە قەراخ جاددەکە رادەوەستێ هەتا بەنزین بۆ درێژەدان بە رێگاکەیان پەیدا بکەن، لەو کاتەدا ماشینێکی دیکە خۆی بە ماشینەکەی ئەواندا دەدا و لە بەرزایی فڕێی دەداتە خوارەوە و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی ئەو چالاکە کوردە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی کورد لە چالاکترین دامەزراوە فەرهەنگی ــ ئەدەبییەکانی بواری زمانی کوردییە کەلە کارنامەی خۆیدا خاوەنی یەکەمین فیستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبی مەولەویی کورد و چەندین شەوە شێعر و کۆبوونەوەی فەرهەنگیی بەڕێوەبردووە.