کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار كرێكار لەكوردستانی ئێران بە هۆی رووداوی كارەوە بوونە قوربانی

22:11 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشارەكانی پاوە و كامیاران ٤كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی كارەوە بوونە قوربانی.

لەشاری پاوە كرێكارێكی كورد بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا و ٢ی دیكەش بە توندی بریندار بوون و هەر لەو پێوەندییەدا كرێكارێكیش لە ناوچەی كامیاران گیانی لەدەست دا.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردەوە، رۆژی شەممە رێكەوتی ٤ی جۆزەردان بەختیار شاەوەیسی كوڕی عەلی و خەڵكی گوندی نەیسانەی سەربە شاری پاوە لەكاتی كرێكاریدا گیانی لەدەست دا.
ئەو كرێكارە كوردە خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بووە و سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، هەر لەئەنجامی ئەو رووداوەدا ٢ كرێكاری دیكەی كورد بە هۆی نەبوونی ئیمەنی كار بەتوندی بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، كرێكارێكی خەڵكی ناوچەی موچشی كامیاران بە ناوی محەممەد رێكەوتی 5‌ی جۆزەردان بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا.
ئەو كرێكارە كورد لە كارخانەی دام و تیور سەرقاڵی كار كردن بووە و لەئەنجامدا تووشی ئەو رووداوە هاتووە.