كوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی شاری روانسەر لەلایەن دادگای رێژیمی ئێران لەو شارە، سەرجەم ٦ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیرییان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هادی ئاقایی تەمەن ٢٨ ساڵ و كوڕی ئەسەدوڵڵا، عادڵ مورادی كوڕی ئەحمەد، فواد ئەنگوشتان و بەختیار نەزەری تەمەن ٣٢ ساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و هاوكاریی لەگەڵ حیزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران حوكم دراون.
هەر لەو پێوەندییەدا بەختیار نەزەری بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە و ئەو سێكەسەكەی دیكەش هەر كام ٢٢ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
حوكمی ئەو چوار هاووڵاتییە لەدادگای پێداچوونەوەی رێژیم لەكرماشان تەئید كراوە.
ئەو ٤ هاووڵاتییە كوردە رێكەوتی ٢١ خەزەڵوەری ساڵی پێشوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێران لە شاری روانسەر، دەستبەسەر و پاش زیاتر لە بیست رۆژ گرتن، هەر كامەیان بە دانانی وەسیقەی ٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوون.