کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند چالاکی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران

16:59 - 21 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران چەند کەس لە چالاکانی عەرەبی ئەهوازییان بە هۆی سەردان لە بنەماڵەی زیندانییان و ئیعدامییانی سیاسیی دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە حی الثورە (کوی عەلەوی) شاری ئەهواز چەند هاووڵاتیی مەدەنییان کە دەوترێ لە چالاکانی عەرەبن دەسبەسەر کرد.

چالاکانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهوازی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی، \'\'محەممەد بترانی\'\' هاوڕێ لەگەڵ دوو برای، \'\'عەباس سواری و محەممەد سیاحی\'\' راگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییانە، پاش ١٣ رۆژ لە جێژنی رەمەزان، بە تۆمەتی بەشداری لەو رێوڕەسمەکانی ئەو جێژنە و سەردان کردنی بنەماڵەی ئیعدام کراون و زیندانییانی سیاسیی ئەهوازی و رێزگرتن لەو بنەماڵانە، لە مەلاشیە، کووی عەبدوڵڵا، کوی عەلەوی و ... دەسبەسەر کراون.

لەم پێوەندییەدا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی، هاوکات لەگەڵ رۆژی جێژنی رەمەزان، ئەسەد ساڵحی چالاکی عەرەبی ئەهوازی بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمی مەلاقات لەگەڵ بنەماڵەی لە سێدارە دراون و زیندانییانی سیاسیی ئەهوازی و رێزگرتن لەو بنەماڵانە، دەسبەسەر و لەم دوایی‌یانەدا رەوانەی زیندانی سپیدار کرا.