کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین لایەن و کەسایەتی دیکەی کوردستانی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهید چەکۆ ڕەحیمی کرد

22:26 - 25 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: چەندین حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستانی و هەروەها چەند کەسایەتی ناسراوی کوردستانی باشوور، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی کرد و پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەروان چەکۆ کرد.

ئەو کەسایەتی و لایەنانە کە بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمەدا کردبوو بریتی بوون لە:

- هەیئەتی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە سەرپەرستی مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- هەیئەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە PDKS بە سەرپەرستی بەڕێز هوشەنگ مستەفا، ئەندامی سەرکردایەتی
- هەیئەتی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز ڕەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
- بەڕێز د. مەحموود عوسمان ئەندامی پێشوی پارلمانی عێراق
- بەڕێز خەسرەو جاف، نوسەر و ڕووناکبیر
ـ دکتور نووری تاڵەبانی، کەسایەتی شارەزا لە یاسا
ـ مستەفا چاورەش، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ چەندین ئەندام پارلمانی کوردستان

14897.JPG

14899.JPG

14900.JPG