کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێورەسمی سەرەخۆشیی هاوڕێیانی کۆچکردوو لە ئامریکا بەڕێوە چوو

22:29 - 27 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە یاد و کەسایەتیی شەهیدان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی و میوانان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی مەی ٢٠١٦، کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئامریکا، کۆڕیادێکی بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدان سەروان چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا درووودگەر بەڕێوە برد. سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بە تایبەتی سەروان چەکۆ و سەید ڕەزا دەستی پێ کرد.

پاسان پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن کاک جەماڵ عەبدوڵڵازادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا، بەو بۆنەوە پێشکەش کرا کە تێیدا ڕۆڵی ئەو شەهیدانە بەرز نرخێدرابوو، هەروەها هەموو لایەکی دڵنیا کردەوە کە ڕێبازیان تاکوو سەرکەوتن درێژەی دەبێ.

لەو کۆڕیادەدا، چەند کەس لەسەر کەسایەتی هاوڕێیانی تازە کۆچکردوو قسەیان کرد کە بریتین لە:
- کاک ڕەحیم رەشیدی
- کاک سەلاح پیرۆتی

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕیادەکەدا، ژیاننامەی سەروان چەکۆ و سەید ڕەزا خوێندرایەوە.

شیاوی باسە کە وەفدێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان پێکاتوو لە سینەم محەممەد و ئیلهام ئەحمەد بەشداری ئەو کۆڕیادەبوون و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش بە گەلی کورد و حیزبی دێموکرات کرد.

لەو ڕێورەسمەدا بروسکە و پەیامی چەندین حیزب و ڕێکخراو پێشکەش کران.