کوردستان میدیا: ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به بۆنه‌ی كۆچی دوایی شەهیدان سەروان چه‌كۆ ڕه‌حیمی و كاك سه‌ید ڕه‌زا دروودگه‌ر له ڕۆژئاوای كانادا بەڕێوە چوو.
كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕۆژئاوای كانادا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕه‌سمێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ مامۆستا و فه‌رمانده‌ی نه‌مری حیزبی دێموکرات سه‌روان چه‌كۆ ڕه‌حیمی و كاک سه‌ید ڕه‌زا دروودگه‌ر ئەندامی پێشووی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات به‌ڕێوه برد.
ڕێوڕەسمەکە سه‌ره‌تا به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ڕزگاریی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
دواتر له ڕێگای ویدیۆ، په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاورێی فه‌رمانده كاك چه‌كۆ ڕه‌حیمی و هه‌روه‌ها ده‌قی وتاری هاورێ مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له سه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تی كاك سه‌ید ڕه‌زا دروودگه‌ر پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.
له درێژه‌ی ئه‌م كۆڕەدا، حیكمه‌ت قولیزاده، به‌رپرسی یه‌كیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕۆژئاوای كانادا، په‌خشانێكی پێشكه‌ش كرد.
پاشان ئیسماعیل ئیبراهیمی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له كانادا، وتارێكی سه‌باره‌ت به ڕۆل و كاریگه‌ری كاك چه‌كۆ ڕه‌حیمی له نێو حیزبی دێموكرات‌دا وه‌ك پێشمه‌رگه، فه‌رمانده و مامۆستا و كادری ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکرات پێشكه‌ش كرد.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، مێهدی جه‌هانگیر، به‌رپرسی ڕێكخراوی پارتی دێموكراتی كوردستان له ڤانكۆوێر، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی، باسێكی كوورتی سه‌باره‌ت به په‌یمانی نگریسی سایكس ـ پیكۆ پێشكه‌ش كرد.