![](/weney-mallperr/15380.jpg)
کوردستان میدیا: لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لەگەڵ هێزە داگیرکەرە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، بە دەیان ئەندامی سپا و بەکرێگیراوی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژران کە ڕێژیم هەوڵی شاردنەوەی ناو و ڕێژەکەیان دەدات.
پاش ئەوەیکە لە حەماسەی قەرەسەقەلدا ڕێژیم دانی بەوە دانا کە چەند فەرماندە و چەکداری بەکرێگیراوی کوژراون، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژیم بەرە بەرە سەرەخۆشی بۆ کوژراوانی شەڕی قەرەسەقەل دادەنێ و بەو جۆرە بێ ئەوەیکە ئاماژە بە شوێنی کوژرانیان بکات بە بێدەنگی دەیاننێژێ و سەرەخۆشیان بۆ بەڕێوە دەبات.
بەپێی هەندێک زانیاریی ڕێژیم لە ترسی ڕووخانی ورەی لەرزۆکی هێزەکانی خۆی لە ژێر بەڕێوەبەردنی یادوارەی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق یان کوژراوانی شەڕی سوریە، کوژراوانی شەڕی نێوان سپا و پێشمەرگە دەشارنەوە.
پێشتر سپای تێرۆریستی پاسداران تەنیا ناوی٤ تا ٥کەسی وەک کوژراوی شەڕی قەرەسەقەڵ ڕاگەیاندبوو بەڵام بە وتەی شایەتحاڵان و ئەو زانیارییە وردانەی کە بەدەستمان گەیشتوون ڕێژەی کوژراوەکان زۆر لەوە زیاترە.
ئەم هەوڵە نەزۆکەی ڕێژیم هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکردنەکانی سەرانی ڕێژیم لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات و هەروەها گلەیی و گازندەی بنەماڵەی ئەو کوژراوانەی کە ناوەکانیان نەدرکاوە و دەیانهەوێ بە شاراوەیی بیاننێژن.
شایانی باسە دوابەدوای شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی حیزب لە گوندی قەرەسەقەڵ بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕیوە و بەپێچەوانەی هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ چاوترسێن کردنیان، ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ هاوکاری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیوە.