کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران پێش لە سەرەخۆشیی پێشمەرگەکانی دێموکرات دەگرێت

21:58 - 1 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هێزەخوێنڕێژەکانی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات، پێش لە سەرەخۆشیی پێشمەرگە شەهیدەکانی حیزبی دێموکرات دەگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە خوێنڕێژەکانی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ، درگای ماڵی بنەماڵە شەهیدەکانی بە زۆر پێ داخستوون و پێیان گوتوون کە کەس نابێت سەرەخۆشییان لێ بکات.

ڕێژیمی تێرۆریست و جەنایەتکاری داعشیی شیعەی ئێران، وەک هەمیشە مێژووی پڕ لە نەنگی خۆی لە کوردستان دووپات کردەوە و سەلماندی کە بەپرسان و ڕێبەرانی ئەو ڕێژیمە پیاوکوژانی مێژوو و جەلادەکانی دەستی خومەینیی جەهادین.

پێش‌گرتن لە سەرخۆشیی شەهیدانی دێموکرات، کردەوەیەکی دژی مافە نێونەتەوەییە پەسەند کراوەکانە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە بواری مافە شارۆمەندییەکاندا و لە مێژووی پڕ لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤی کۆماری سێدارەدا هەردەم بەڕێوەچووە و نامرۆڤانەترین کردەوەیە دژ بە بنەماڵەی شەهیدان و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیم بە هەموو هێزەوە ترس و لەرزی لێ نیشتووە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەنگی بە جەلادەکانی خومەینی هەڵچنیوە.