![](/wenekan/2016-07/414804-e9c86383c099663b4996cc9000b9a1b6.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا، ئیزنی بەڕێوەبردنی کۆنسێرت و بەرنامەی هەڵپەڕکێ بە جاشە هوونەرمەندەکانی شاری سەقز دەدات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە شاری سەقز لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو ڕێژیمی جینایەتکاری ڕێژیمی ئێران بە ئەنقەست لە ڕێگەی جاشە بهناو هوونەرییەکانیەوە دەست بە بەرپاکردنی بەرنامەی هەڵپەڕکێ و کۆنسێرت و مێهرەجان دەکات.
ئەو کارەی ڕێژیم بۆ ئەوەیە کە خەڵک بیر و سەرنجیان لەو ساڵڕۆژەدا بەلاڕێدا بچێت و سەرقاڵی ئەو بەرنامانەی کە جاشە هوونەرییەکان بەڕێوەی دەبەن، بن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند، یەکێک لەو هوونەرمەندە بەکرێگیراوانەی ڕێژیمی ئێران بە ناوی عەلیڕەزا ئیسماعیلی ساڵی ڕابردوو شانۆیەکیان دژی شەهید دوکتور قاسملوو لەو ساڵڕۆژەدا کە لە لایەن ناوبراو کارگەردانی کرا، بەڕێوە برد.
هەروەها ساڵی ڕابردوو لە ساڵڕۆژی شەهید دوکتور قاسملوودا لە پاڕکی کەوسەر لە لایەن جاشە هوونەرییەکانی وەک محەمەد زارعزادە و خەلیل سەعیدی بەرنامەی هەڵپەڕکێ بەڕێوەچوو.