کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی دڕەندەی ئێران مێژووی خۆی لە کاولکردنی کوردستان دووپات کردەوە

22:42 - 27 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هێرش بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی قەرەسەقەلـی کاول کرد و مێژووی نگریسی خۆی لە کوردستان دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی قەرەسەقەل بە ناوی یوسف بائیکرام لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە سوتێندرا.

بەپێی ئەو هەواڵە ڕێژیم دوای ئەو هێرشە دڕندانەیە ده‌ستی‌ داوەته‌ ڕه‌شبگیری ‌‌و وێرانكردنی‌ گوندی‌ قه‌ره‌سه‌قه‌ل‌‌و ئه‌و گونده‌ی‌ داوه‌ته‌ به‌ر گوللـه ‌ RPG‌و خومپاره ‌‌و چه‌ندین چه‌كی‌ دیكه ‌و خەسارێکی زۆری بە دانیشتووانی ئەو گوندە گەیاندووە.

دوای ئەوەیکە ڕۆژی ڕابردوو چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، تیمێکی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی گەڕان‌و بەڕێوەبردنی کاروباری حیزبی لە نێو خەڵکدا، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس هاتە ئاراوە.

15334.jpg

15336.jpg

15337.jpg

15338.jpg

15339.jpg