کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە ترسی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوچە کوێستانییەکانی سەردەشت تۆپباران دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزی تۆپخانەیی و قورسی ڕێژیم لە گەردەنەی زەمزیرانـی ناوچەکانی بۆکان و مەهابادەوە، کوێستانەکانی سەردەشت تۆپباران دەکات.
ئەو شوێنانەی کە بەر تۆپبارانی چڕی ڕێژیم کەوتوون بریتین لە کوێستانەکانی پشتی گەنمان و سێوەسوورێ، شاخەڕەش، گەنمان، چیای کەپرێ، بەرزاییەکانی سیسێر و مەیدان چۆغە، بەرماڵی نستان و کوێستانی برایم جەڵاڵ.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمشۆ شەممە کاتژمێر ٩ بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، تۆپباران دەستی پێکردووە و تا گەیشتنی ئەم هەواڵە تۆپباران درێژەی هەیە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو ناوچەیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی سەردەشت و بۆکان ومەهاباد جموجۆڵێکی بەرچاویان هەبووە و ئەم ئێوارەیه هێزێکی یەکجار زۆری ڕێژیم لە ناوچەی بۆکان و مەهابادوە بەرە و ناوچە کوێستانییەکانی سەرەدەشت گواستراونەتەوە.
ئەو جموجۆڵ و ڕاگواستنی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەرخەری ترس و دڵەڕاوکێی ڕێژیمی سێدارەی ئیسلامیی ئێران لە بوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.