کوردستان میدیا: ٨ چالاکی کورد کە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کرابوون، بۆ جاری دووهەم بەرەوڕووی دادگایی کران بوونەوە.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، ٨ چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی کوردی شاری پاوە سەربە پارێزگای کرماشان کە مانگی رەشەمەی ساڵی پار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون، دوێنێ سێشەممە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، بۆ جاری دووهەم دادگایی کرانەوە.
ئەم سەرچاوە نووسیویەتی: ئەو ٨ چالاکە کوردە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ زیندانی دیزڵئابادی کرماشان راگوێزرابوون کە دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
ناوی ئەو ٨ چالاکە سیاسییە \'\'موعتەسەم شافیعی، قانیع حاتەمی، محەممەد نیگاری، بابەک عەباسی، جەهانبەخش ئەحمەدی، گۆران مەحموودی، ئاراس حاتەمی و پدرام قادریان\'\' راگەیەنراوە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: ئەو ٨ چالاکە کوردە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادگایی کراون و بڕیارە دادگای ئینقلابی شاری پاوە لە حەفتەی داهاتوودا حوکمەکەیان پێ رابگەیەنێت.