کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەكی بەرچاو لەچەكدارانی حیزبوڵڵا لەسووریە كوژران

23:27 - 22 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ٤٠كەس لەچەكدارانی حیزبوڵڵای لوبنان و رێژیمی سووریە لەتێكهەڵچوونێكدا لەگەڵ ئەرتشی ئازاد كوژران.
ئەرتشی ئازادی سووریە رایگەیاندووە، كاتێك كە چەكدارەكانی حیزبوڵڵا و رێژیمی بەشار ئەسەد لەحاڵی تێپەڕین بە ئاوایی البوز لەناوچەی ئەلخنساردا بوون، لەلایەن ئەرتشی ئازادەوە هێرشیان كرایە سەر و لەئەنجامدا چل كەسێان لێ‌كوژرا.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە كاناڵی شام كە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریەیە، هەواڵی كوژرانی ٨٠كەس لەچەكدارەكانی حیزبوڵڵا و رێژیمی سووریەی بڵاو كردبووە.
ئەرتشی ئازادی سووریە و ناڕازیانی رێژیمی بەشار ئەسەد بەبەردەوامی رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵایان بەدەستێوەردان و یارمەتی دان بەبەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.
هەنووكە وڵاتانی كەنداو سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكی نوێ‌بەدژی حیزبوڵڵا و ئێرانن و لەتازەترین هەڵوێستدا پاشای سەعوودیە داوای لەوڵاتانی عەرەب كردووە، گرووپێك بەدژی سەرەڕۆییەكانی ئێران لەكەنداو پێك بێنن.
دەستێوەردانەكانی حیزبوڵڵای لوبنان لەسووریە لەناوچەی عەكار و بەبیانووی بەرگریی لەئاواییەكانی شیعەنشین دەستی پێكرد و سەرەنجام كار كێشایە شوێنێك حیزبوڵڵا زۆر بە راشكاوی وتی: بەتەوای هێزەوە دەچینە سووریە و بەرگریی لەبەشار ئەسەد دەكەین.