![](/weney-mallperr/5227.jpg)
كوردستان میدیا: كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ژنە رۆژنامەنووسیكی مەهابادی خەڵات كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ژیلا كەریمی ژنە رۆژنامەنووسی كورد توانی بە نووسینی راپۆرتێكی تایبەت بە پەنابەران، لەپێشبڕكێكانی نووسینی رێپۆرتاژی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان(باكووری عێراق) سەركەوتن بەدەست بێنێت.
ژیلا كەریمی لەو پێوەندییەدا سێراپۆرتی نووسیوە و ئەو راپۆرتەی لەبارەی كەمپی دومیزەوە بوو سەركەوتنی بەدەست هێنا.
راپۆرتەكەی ژیلا كەریمی لەژێر ناوی گفتگۆی ژنێكی پەنابەر لەگەڵ پەیامنێرێكی پەنابەر بوو.
ئەو ژنە رۆژنامەنووسە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە خەڵاتی پێبەخشرا.
ژیلا كەریمی لەشاری مەهاباد لەدایك بووە
ـ بڕوانامەی لیسانسی لەبواری زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا هەیە
ـ ماوەی ١٠ ساڵە لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و بەرپرسی لاپەڕەی ژنان لەرۆژنامەی خەباتە

![5226.jpg]({imagepath}/5226.jpg)