کوردستان میدیا: کوردانی دانێشتووی وڵاتی کانادا لە کردەوەیـەکی مـرۆڤدۆستانەدا یارمـەتی مرۆییان بۆ ئاوەرکانی کۆبانێ کۆ کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کوردانی دانیشتووی وڵاتی کانادا دوای کردەوەی مرۆڤدۆستانەی کوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی شنگال؛ لە کردەوەیەکی هاوشێوەدا یارمەتییان بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ کۆ کردەوە.
لەو کردەوەیەدا کەرەستەی پێویست و بە تایبەت جلوبەرگی تایبەت بە زستان بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ کۆ کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، کوردانی شاری لەندەن لە وڵاتی کانادا بڕی ٢٠ هەزار دولار یارمەتییان کۆ کردووەتەوە و بڕیار وایە کە ئەو کەرەستانە لە رێگای تورکیەوە بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ بەڕێ بکرێت.
کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ لە وڵاتی کانادا لە ماوەی رۆژانی داهاتووشدا درێژەی دەبێت.
پێشتریش فێدراسیۆنی ئەنجومەنە کوردیەکانی دانمارک و کۆمیتەی ناوچەی شیلەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک لە کردەوەیەکی مرۆڤدۆستانەدا یارمەتییان بۆ ئاوارەکانی کۆبانی کۆ کردبووە.
هەروەها کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی میت یوولەندی وڵاتی دانمارک وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ لە کوردستانی سووریە کەرەستە و ئیمکاناتی پێویست بۆ وەرزی زستان کۆ کردبووە.