کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی ئاجۆرشیلی سـنە دوای ٣٦ مانگ لە دەرکرانیان، هێشتا مووچەی ٦ مانگیان پێنەدراوە

19:36 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی کارگەی ئاجۆرشیلی سـنە، کرێکارانی ئەو کارگەیەی کە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە سەر کارەکانیان دەرکرابوون، لە بەردەم پارێزگاری سـنە بۆ بەرزکردنەوەی نارەزایەتی یەکانگیر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی سندیکا کرێکارییەکان، ١٨ کەس لە کرێکارانی دەرکروای کارخانەی ئاجۆرشیلی سـنە دوای تێپەڕبوونی ٣ ساڵ لە دەرکرانیان، مووچەی دواخراوەکانیان لە خاوەن کاری ئەو کارگەیە وەرنەگرتووە.

ئەو کرێکارانە دوای تێپەڕبوونی ٣ ساڵ لە دەرکرانیان، مووچەیان پێنەدراوە و بە هۆی وڵام نەدانەوەی خاوەنکار، چەند رۆژ پێش ئێستا لە بەردەم پارێزگاری سنـە کۆبوونەوەیەکیان پێک‌هێنا.

دەوترێت کە خاوەنکاری کارگەی ئاجۆرشیل (پارێزگاریی سنە) بە هۆی دەست‌ڕۆیشتوویی و پەیوەندی لە ناوەندە پەیوەندییدارەکانی رێژیمی ئێران، لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا هیچ وڵامێکی بەو کرێکارانە کە ١٤ ساڵ پێشینە و ٦ مانگ مووچەی دواخراویان هەیە، نەداوەتەوە.

پارێزگاریی سـنە خاوەنکاری سەرەکیی کارگەی ئاجۆرشیلە کە سەرەڕای حوکمی دادگا، هیچ وڵامێکی روونێکی بە سەردانەکانی کرێکاران نەداوەتەوە.