کوردستان میدیا: خاوەنکاری شیرکەتی بتوونسازیی پیش تەنیدەی سنە، ژمارەیەک لە کرێکارانی بە ئەزموونی خۆی لەو شیرکەتەدا دەرکرد.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، خاوەنکارانی شیرکەتی بتوونسازی و پیش تنیدەی سنە بەهۆی کەمیی بوودجە و نەفرۆشرانی بەرهەمەکانی، ١٥ کرێکاری ئەو شیرکەتەی لەسەر کار دەرکردووە.
ئەو کرێکارانە کەلە سەرەتای بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن خاوەنکارەکانیانەوە دەرکراون، ٣ تا ١٥ ساڵ پێشینەی کارییان هەبووە.
شیرکەتی پیش تەنیدەی سنە کاری بەرهەمهێنانی بتوون دەکات و لە مەودای ٤ کیلۆمیتریی جاددەی سنە ــ کامیاران هەڵکەوتووە.