کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٦٠٠ کرێکاری ئێرانی لە ماوەی ٩ مانگدا گیانیان لەدەست داوە

14:35 - 9 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٢ی هەتاویدا یەک هەزار و ٥٥٩ کرێکار بە هۆی رووداوەکانی سەر کار گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئاماری ئیدارەی پزیشکی یاسایی، لە سەرەتای ٩ مانگی ١٣٩٢ی هەتاوی لە ئێراندا یەک هەزرا و٥٥٩ کرێکار بە هۆی رووداوەکانی کارکردن گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی بەرچاو لەو کرێکارانەش بە توندی بریندار بوون.
ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە رۆژانە نزیک بە ٦ کرێکار لە ئێراندا بە هۆی رووداوی کار گیانیان لە دەست داوە و کە ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لەسەدا ١٣ زیادی کردووە.
لەو پێوەندییەدا لە ٩ مانگی سەرەتای ١٣٩٢ی هەتاویدا ٨٢ کرێکاری کورد بە هۆی رووداوی کار گیانیان لە دەست داوە یا بە توندی بریندار بوون.
لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، یەک هەزار و ٣٨٠ کرێکار لە ئێراندا بەهۆی رووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.