کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

14:08 - 18 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: کرێکاری کوردی خەڵکی شارستانی شنۆ بەهۆی سووتان لە کاتی کارکردن لە دووکانەکەیدا گیانی خۆی لە دەست دا.

ماڵپەڕی شنۆباس بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ٦ی سەرماوەز خاوەنی یەکێک لە رۆن‌گۆڕییەکانی شارستانی شنۆ بەناوی \'\'عەزیز پوور شیشوان\'\' تەمەن ٤٠ ساڵ، لە کاتی کارکردن بە سووتەمەنیی بەنزین لە جۆر سووپەر بۆ شووشتنی کەلوپەلەکان لە دووکانەکەی خۆیدا تووشی سووتان هات.
بەپێی ئەم راپۆرتە عەزیز پاش ١١ رۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز لە حاڵێکدا کەلە بەشی تایبەتیی ئەو نەخۆشخانەیە لە هۆش خۆی چووبوو، دوێنێ رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز بەهۆی کاریگەریی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەهۆی ناستانداریی کەرەسەکانی کار و نەبوونی ئیمکاناتی خۆپاراستن لە کاتی کارکردندا، ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری کورد بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە، یان بریندار بوون.