کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ هەڵوەشانەوەی سایکس پیکۆ لە وڵاتی ئاڵمان بە بەشداری هەزاران کوردی هەر چوار بەشی کوردستان لەم وڵاتە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری کوڵنی ئاڵمان خۆپیشاندانێکی هەزاران کەسی بە بەشداریی کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان دژی پەیمانی سایکس ـ پیکۆ کە کوردستانی بە چواربەش دابەش کرد، بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندانەکە لەژێر ئاڵای کوردستان و بەبۆنەی تێپەڕینی سەد ساڵ بەسەر سایکس ـ پیکۆ لە لایەن ڕەوەندە کوردییەکانی وڵاتی ئاڵمانەوە ڕێکخرا بوو و چەندین هونەرمەندی دیاری کوردستان بە دروشمی نەتەوەیی، موزیک و سروودی شۆڕشگێری بەشدارییان تێدا کرد و چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئاڵمان پێشتر پشتیوانی خۆی بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەربڕی بوو و ژمارەیەکی زۆریش لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەشداری خۆ پیشاندانەکە بوون.