![](/wenekan/2016-07/688111-f9e8f2a84dcfd7afd32de730b041c25e.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی یادی شەهیدانی٢٢ی پووشپەڕیان بەرز نرخاند.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی ورمێ، بۆکان و سەقز چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
ورمێ
ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی لە شاری ورمێ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی و بڵاوکردنەوەی پۆستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە، یادی شەهیدانی٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: ئیسلام‌ئاباد، دزەی سیاوەش، شارەکی دانشگا، تەرزیلوو، شارەکی وەلیعەسر، ٨ی شەهریوەر، شەقامی حوسێنزاده، مزگەوتی نوور و ئابیاری.
سەقز
شۆڕەسوارانی دێموکرات و ڕێگای شەهیدان لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تێرۆركرانی شەهید دوكتور قاسملوو ڕۆژی ١٤ و ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بڵاوكردنەوەی پۆستێری كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات تایبەت بەو بۆنە و هەروەها بەشێوەی دروشم نووسین بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا کرد، ئەم شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: گەڕەكی شاناز، شەقامی مزگەوتی حەزرەتی عومەر، كەریم ئاوا.
هەروەها لە درێژەی چالاکیی تەبلیغاتی لە شاری سەقز ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چه‌ندین گوند چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغاتییان به‌ڕێوه برد و تراكت و پۆستێری كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان تایبەت به ٢٢ی پووشپه‌ڕ بڵاو كردەوە.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه چالاكی ته‌بلیغاتی تێدا كراوه بریتین له:
شه‌وی ١٦ی پووشپه‌ڕ لە نێوشاری سه‌قز، گه‌ڕک و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی:
كهریمئاوا، ٣٢ میتری، حاجی‌ئاوا، شه‌هره‌كی جیهاد، شه‌هره‌كی نیرووی ئینتیزامی، شه‌هره‌كی ئازاده‌گان، نه‌شمیلان، ئوستاد شیرازی، كوشتارگا، گه‌ڕه‌كی ماڵی ئیمام جومعه‌ی شار، پشت دوخانیات، شافێعی و ته‌په‌ی شافێعی، ڕوودهكی، شاناز، چوارڕای ئازاده‌گان، سه‌ر قه‌بران، ساڵحاوا و شه‌هره‌كی جیهاد.
هەروەها لە گونده‌كانی:
چۆمه‌ڵوو، چاخلوو، تۆمار قامیش، دهرهسمایل، كاكه سیاو، ئه‌سراوا، دهرهسلێمان، كارێزه، قه‌ڵاكۆن، قاره‌وا، ئاڵتوون، مه‌رخوز، یازیبڵاغی، ئاگجه، گۆگجه، بسام، خوردهلووكی، قشڵاق، هه‌روه‌ها چه‌ندین گوندی دیكه‌ی ناوچه‌ی سه‌رشیوو فه‌یزوڵڵابه‌گی و ناوچه‌ی قهمچیانی مه‌ریوان.
هه‌روه‌ها تابلۆی وروودی پۆلیسڕا.
چالاكییه‌كان لە شاری سەقز تا ڕادەیەک زۆر و به‌رین بوو كه شه‌وی جێژن كه پڕ له خه‌ڵک بوو، زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كان پڕ له تراكت و ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکرات کرابوو و هه‌زاران نه‌فه‌ر تراكت و ڕاگهیهندراوهكانیان خوێندووەتەوە و زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیان هەڵیان گرتن.
هەروەها ئه‌م چالاكییانە بە بۆنەی ٢٢ی پوشپەڕ ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو بووە كه مه‌لای هه‌ندێک له مزگه‌وته‌كان ناڕەزایەتییان دەربڕی و سه‌له‌فییه‌كانی تووڕه كرد و له وتاری ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا به توندی هه‌ڵوێستیان گرت و به دژی ئه‌و چالاكییه ته‌بلیغاتییه وتاریان دا و ڕایانگه‌یاند ئه‌و چالاكییه ته‌بلیغاتییه پێوه‌ندی به مزگه‌وته‌وه نیه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له ئیسلام به دوورن و ده‌یانهەوێ ئیسلام له لای خه‌ڵک ناشیرین كه‌ن و حكوومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهـ ڕاستترینه و ئاڵای ئیسلامی به‌رز ڕاگرتووه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ئیمام جومعه‌ی سه‌قز زۆر به توندی به دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قسه‌ی كرد و داوای له لاوان كرد خۆیان به دوور بگرن له حیزبه‌كان (گرووههكی مونحه‌له).
زۆربه‌ی وتاره دژی حیزبییه‌كان له لایه‌ن مزگه‌وتی ساڵحاوای سه‌قز و مزگه‌وتی جامێعه درا.
به‌ڵام له مزگه‌وتی حاجی ئاوا له دۆعای جه‌ژندا ناڕاسته‌وخۆ دۆعایان كرد بۆ پێشمه‌رگه و پاراستنی كوردستانی عێراق و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
پێویسته بگوترێ ئه‌م چالاكییه ته‌بلیغاتییه له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر نیزامی و توند و تۆڵی ڕێژیم‌دا به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی حیزب زۆر به له‌خۆبردوویی و به بێ ترس ئه‌ركه حیزبییەكانیان جێبه‌جێ كرد.
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/262821-1169566fb10a33f4332840b638aef821.jpg)
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/549477-794fa7c260c136a7142af96b62be8876.jpg)
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/353511-397956e64b52785914ccddcd2b66021a.jpg)
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/727703-d1c2e82675be3d62751039bf82b935c6.jpg)
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/469140-5115b1b50fb6b99919f49c79cb2dcb3f.jpg)

کوردستان لە پووشپەڕدا پەیمانی خۆی لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە