کوردستان میدیا: کولێژی نەوت و گازی زانکۆی ئیلام دوای تێپەربوونی دوو ساڵ لە دامەزراندنی، تەنیا لە لقی موهەندێسیی شیمی خوێندکار وەردەگرێت.
بەپێی راپۆرتە نێوخۆییەکان، کولێژی نەوت و گازی زانکۆی ئیلام کە بڕیار وابوو لە موهەندێسیی شیمی، موهەندێسیی گاز، پێترۆشیمی و لقەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوت و پاڵاوتن خوێندکار وەربگرێت، پاش دوو ساڵ لە دامەزراندنی تەنیا لە یەک لقی خوێندن خوازیاران وەردەگرێت.
پارێزگای ئیلام لە سەدا ١١ی پاشکەوتی گاز و لە سەدا ٤ لە پاشکەوتی نەوتی ئێرانی لەخۆ گرتووە بەڵام تا ئێستا لەبەر ئەوەی کە بەشی نەوت و گاز پێویستیی بە شارەزایی و پسپۆڕی پەیوەندیدار هەیە، هێزە خۆجێییەکان هێشتا نەیانتوانیوە لەم بەشەدا سەرقاڵی کار بن.
رێژیمی ئێران لە مێژە کە هێزی کاری ناخۆجێیی لە پاڵاوگەکان و مەیدانە گازی و نەوتییەکانی پارێزگای ئیلام دادەمەزرێنێت و لاوانی ئیلامی تا ئێستا لە بەستێنی سروشتیی ئەو ناوچە کوردنشینە بێبەش کراون.
پارێزگای ٥٥٠ هەزار کەسی ئیلام لەگەڵ ئەوەی کە خاوەنی لە سەدا ١١ی پاشکەوتی گاز و لەسەدا ٤ی پاشکەوتی نەوتی ئێرانە، بەلام هەنووکە یەکێک لە بێکارترین و هەژارترین پارێزگاکانی ئێران بە ئەژمار دێت.