کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

19:36 - 17 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: لێدوانێکی ئەو دوایانەی بەڕێز خالید عەزیزی، هەڵوێستی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەدواوە بوو.

ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی کوردستان دەقی ڕوونکردنەوەیەکی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی بڵاو کردەوە کە لەو نووسراوەیەدا چەند تێبینییەک لەمەڕ قسەکانی ئەم دواییانەی بەڕێز خالید عەزیزی هاتووە.

عەزیزی لە کۆبوونەوەیەک لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە گوتبووی؛ بە هێزی پێشمەرگەی هەموو حیزبەکان گوندێکی کوردستانی ئێرانمان بۆ ئازاد نابێ.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا ئاماژە بە بیروبۆچوون و دژکردەوەـی خالید عەزیزی کراوە کە سەبارەت بە پەیامی نەورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەری‏بڕیون.

مستەفا هیجری لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا خوازیاری ڕێکخستنی دەنگ و توانا لە شاخ و شاردا بە مەبەستی پێکهێنانی هێزێکی پتەوی چارەنووسساز ببوو.

ڕوونکردنەوەکە هێما بۆ نیگەرانییەک دەکات کە قسەکانی خالید عەزیزی پێکیهێناوە و هیوا دەخوازێت کە ئەوە بیروبۆچوونی حیزبەکەی نەبێت.

دەقی ڕوونکردنەوەکە کە ڕێکەوتی ١٥ خاکەلێوەی لەژێرەوەیە، لە لاپەڕەی ٤ی ژمارە ٦٧٤ی ڕۆژنامەی کوردستان بخوێننەوە.