کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی ڕێبازی دوکتور قاسملوی نەمر لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

16:27 - 22 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە دڵسۆزان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکرات و ڕێبازی دوکتور قاسملوو کە ئەندامی حیزبیش نین، بەشێوەی بەرین چالاکیی تەبلیغییان بۆ مەحکوم کردنی تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە بردووە.

پۆلێک لەم دڵسۆزانەی کورد و کوردستان لە شاری شنۆ لە کۆڵانی قەبری شەهیدان، حەنەفیان، مام تەمر و قاوەخانەی کاک مەناف لە سەر پردی بازاڕ، بەشێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و بەم شێوەیە ئەمەگناسیی خۆیان بۆ ڕێبازی شەهیدان دەربڕیوە.

هەروەها لە شاری مەهاباد خەمخۆرانی ڕێبازی قاسملوی مەزن لە کوی زیبا، شەهرەک، دەوروبەری زانکۆی پەیام نوور، سنجاناوا، مەیدانی حەیوانان، باخی شایگان و پشتەپی مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی وەفادارییان بۆ ڕێبازی کەسکی سەرداری دێموکراسی نیشان داوە.

کۆمەڵێک