کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات کرد

22:22 - 20 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە سەردانێکدا لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامی پێشووی رێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتەوە، سەرەخۆشی لە حیزب کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستی ئەنوەر محەممەدی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکەوە بە سەرپەرستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەو سەردان و چاوپێکەوتنەدا، بەڕێز ئەنوەر محەممەدی بە نوێنەرایەتیی ڕێبەریی کۆمەڵەی شوڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیانی بۆ کۆچی دوایی سەید ڕەزا دروودگەر پێشکەشی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی کۆچکردوو کرد و خۆیانی بە شەریک و بەشداری خەمی لەدەستدانی کاک سەید ڕەزا زانی.

لەو دیدارەدا بەڕێز محەمەد نەزیف قادری، وێڕای دەڕبڕینی سپاس و پێزانین، بەرانبەر بە هەیئەتی کۆمەڵە ڕایگەیاند کە؛ دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ وەک دوو حیزبی هاوپەیمان، لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتردا بەشدار بوون.

لە درێژەی سەردانەکەدا، هەردوو لا سەردانی بنەماڵەی سەید ڕەزایان کرد و سەرەخۆشییان لە هاوسەر و منداڵەکان و خزم‌وکەسوکاری کۆچکردوو کرد.

14776.jpg

14777.jpg