کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ناوچەی باینگان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی عەنایەت زارعی کوڕی لوتفووڵڵا خەڵکی گوندی زەردۆیی باینگانی سەر بە شاری پاوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە هۆی پیری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
تەرمی کاک عەنایەت بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی ناوچەی باینگانی پاوە لە گۆڕستانی گوندی زەردۆیی بە خاک سپێردرا.
عنایەت زارعی لە دەیەی شەستی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە هێزی شاهۆ سازمان دراوە و لە چەندین عەمەلیاتی قارەمانانەدا بەشداری کردووە.
ئەو پێشمەرگە دێرینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکێک لە کەسایەتییە خۆشناو، ناسراو و باوەڕپێکراوەکانی ناو خەڵکی ناوچەی باینگان و شاری پاوە بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو پێشمەرگە دێرینە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

عەنایەت زارعی