کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕی ماتەمینی شەهیدان سەروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوە چوو

22:52 - 3 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: کۆڕێکی ماتەمینی بۆ شەهیدان سەروان چەکۆ ڕەحیمی و سەید ڕەزا دروودگەر لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شاری ڤیەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش و لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆتریش، کۆڕێکی ماتەمینی بۆ دوو پێشمەرگەی ماندوویی نەناسی حیزبی دێموکرات، شەهیدان کاک چەکۆ ڕەحیمی و کاک سەید ڕەزا دروودگەر و بە بەشداریی کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆڕە ماتەمینییەکە بە سروودی نەتەوەییئەی ڕەقیب و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.

پاشان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات دوکتور جەزا ساڵحیـیەوە وتارێک بە ناوی کۆمیتەی حیزبەوە لە پێوەندی لە گەڵ زیاتر لە سێ سەدەیە خەباتی سەخت و دژوار و بێ وچانی ئەم دوو شەهیدە نەمرە لە پێناو ئازادیی گەلی کوردا و بەشێکی کورت لە ژیانی ئەوان پێشکەش کرا.

پاش وتارەکە چەند وێنەیەکی شەهیدان و کورتە فیلمێک لە سەر ژیان و ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردنی شەهیدان پیشان درا.

لەو کۆڕە ماتەمینییەدا، نوێنەرانی ئەنجومەنی کوردی سووریە و حیزبی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، پەیامی هاودەردییان پێشکەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات کردبوو.