کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە پیرانشار بە دەستی هێزەکانی رێژیم کوژرا

15:21 - 22 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە قەتقەت\'\'ی بەری مێرگانی ناوچەی پیرانشار بە دەستی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی \'\'چۆمان\'\'ی مەهاباد بەناوی \'\'سەید کەماڵ ئەبتەحی\'\' کوڕی سەید عەزیز دانیشتووی پشتەپی مەهاباد، لە شوێنێک بە ناوی \'\'قەتقەت\'\'ی بەری مێرگانی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران درایە بەر دەستڕێژی گوللـه و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

هاووڵاتییان و لاوانی کورد لە کوردستانی ئێران بەهۆی نەبوونی کار و پیشەیەکی شیاو، بە ناچاری روو لە کاری پڕمەترسیی کۆڵبەری دەکەن.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەسەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە ٢٢ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.