کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران کوژرا

14:17 - 4 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و دەست لەجێ گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \'\'عەبدولباقی حەسەن عابیدی\'\' کوڕی \'\'عەبدوڵڵا\'\' خەڵکی گوندی \'\'بەردە سوور\'\'ی ناوچەی دەشتی ورمی، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی لەو کۆڵبەرە کوردە لە رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی لە شوێنێک بەناوی \'\'بیرکامیان\'\' لە نزیک چیای شەهیدانی تەرگەوەڕ هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'، لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٩ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون و برینداربوون.