کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی بێ ئاوی/ ١٥٣ گوندی کرماشان لەگەڵ بێ ئاوی بەرەوڕوون

15:59 - 7 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ١٥٣ گوندی پارێزگای کرماشان لەم رۆژانەدا کە زیاترین رێژەی باران بارین هەیە، بەرەوڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ١٥٣ گوندی کرماشان تووشی کێشەی کەم ئاوی بوون و رۆژانە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە چاوەڕوانی تانکێرە ئاوهەڵگرەکان دەکەن.
دانیشتوانی ئەو گوندانە رۆژانە بە شێوەی جیرەبەندی، ئاوی خواردنەوەیان لە تانکێرە ئاوهەڵگرەکان دابین دەکەن.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو کێشەی کەم ئاوی و بێ ئاوی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رووی لە زیادبوون کردووە و بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیم بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هیچ هەوڵێکیان نەداوە.