کوردستان: حەسەن کاکایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری گوندی \'\'قۆزڵوو\'\'ی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی حەسەن کاکایی کوڕی عەلی لە گوندی \'\'قۆزڵوو\'\'ی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشیی جەڵتە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی هەوشار بوو کە چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سایینقەڵاوە بە هۆی نیشتمانپەروەرییەوە هوشداریی پێدرابوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەس و کاری حەسەن کاکایی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد