کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی: سزای سێدارەی ٣ زیندانیی سیاسیی کورد هەڵوەشایەوە

19:49 - 14 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: مەنسووری ئاروەند، عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری سێ زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، سزاکەیان لەسەر لابرا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد کە سێ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، سزاکەیان هەڵوەشایە و سەرلە نوێ دادگایی دەکرێنەوە.
ئەو سەرچاوە نووسیویەتی: لەلایەکی دیکەشەوە مەنسوور ئاروەند زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد سزای ئیعدامەکەی هەڵوەشاوەتەوە و دیسانەوە دادگایی دەگرێتەوە.
مەنسوور ئاروەند هاووڵاتیی کورد خەڵکی مەهاباد لە جۆزەردانی ١٣٩٠ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بە تۆمەتی موحاربە لە رێگای هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێکەوتی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابەوە سزایئیعدامی بەسەردا سەپابوو.