![](/weney-mallperr/9278.jpg)
کوردستان میدیا: بە پشت بەستن بە ئاماری وەزارەتی کاری رێژیمی ئێران تەنیا لەسەدا ٧ی کرێکاران بەشێوەی گرێبەستی فەرمی کار دەکەن و لەسەدا ٩٣ی کرێکارانیش لە چوارچێوەی گرێبەستە جۆراوجۆرەکاندا کار دەکەن.
هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکانی رێژیمی ئێران لە زاری چالاکانی کرێکارییەوە بڵاویان کردووەتەوە کە سڕینەوە یا گۆڕینی ماددەی ٢٧ی یاسای کار لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمنییەتی پیشەیی کرێکار و ئەمنییەتی سەرمایەدانانی کارفەرما کاریگەریی لەسەر ئەمنییەتی کرێکاران و دەرکردنی سەلیقەیی کرێکارانی دەبێت.
چالاکانی کرێکاری باس لەوە دەکەن کە لە ئەگەری گۆڕینی ئەو ماددە یاسایییە ئەمنیەتی پیشەیی تێکرای کرێکاران دەکەوێتە مەترسییەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا و بە پێی ئەو راپۆرت و هەواڵانەی کە لە ماڵپەری کوردستان میدیا بڵاو کراونەتەوە، لەماوەی ١٥ رۆژدا ٢١٠ کرێکاری کورد لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی داریان لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
هەروەها ژمارەی ئەو کرێکارانەی کەلە پردی گۆلی ئورمیەدا کاریان کردووە لەسەرەتای دەسپێکی پرۆژەکەوە هەتا ئێستا لە ٤٠٠ کرێکار بۆ ٣٠ کرێکار کەم بووەتەوە و ماوەی ٩ مانگیشە هەقدەستیان پێ نەدراوە.
دەرکرانی کرێکارە خۆجێییەکان لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و پیشەییـەکانی کوردستاندا لەلایەن کۆمپانیا و پەیمانکارەکانی سەربە سوپای پاسدارانەوە لە بەرنامەی کاریی کۆمپانیا و پەیمانکارەکاندا جێی گرتووە و ئەمەش بێکار بوونی ژمارەیەکی زۆر کرێکاری لە کوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی بێکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی لێکەوتووەتەوە.