![](/weney-mallperr/7762.jpg)
کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی بە بەسیجکردنی قوتابییانی قوتابخانەکانی پارێزگای ئورمیە دەدات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گوشارەکانی سپای پاسداران بۆسەر خەڵکی کوردستان چەند قات زیادی کردووە و هەنووکەش لە رێگای جۆراوجۆرەوە و بە زۆرەملێ، هەوڵەکانی خۆی لەمەڕ بە بەسیجکردنی قوتابییانی خوێندنگاکانی پارێزگای ئورمیە چڕتر کردووەتەوە.
هاووڵاتییەک لەو پێوەندییەدا بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: دیاردەی بە بەسیجکردنی خەڵک و قوتابییان بەتایبەت لە کوردستانی ئێراندا دیاردەیەکی نوێ نییە و لەمێژ ساڵە رێژیمی ئێران بەتایبەت لە کاتە هەستیارەکاندا هەوڵی راکێشانی خەڵک بۆ لای خۆی دەدا و هەتا زیاتر کاتەکە بە هەستیار بزانێت، زیاتر هەواڵەکانی بۆ چەکدارکردن و بە بەسیجکردنی خەڵک چڕتر دەکاتەوە.
سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئورمیە، سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵی بە بەسیجکردنی قوتابییان و هاونیشتمانیان دەدات، هەندێ جاریش بۆ خۆی بە بێ ئاگاداریی کەسەکان فۆرمی بەسیجیان بۆ پڕ دەکاتەوە و بە زۆرەملێ کە وانە تایبەتییەکانی بەسیج بەشدارییان پێ دەکا.

![7761.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/7761.jpg)