![](/weney-mallperr/6516.jpg)
کوردستان میدیا: هێرشی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە بۆکان بۆسەر گوندێک، کاردانەوەی توندی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ئاوایی \'\'قوڵقوڵە\'\'ی ناوچەی \'\'تورجان\'\'ی بۆکان و بەبیانووی زەوتکردنی کەلوپەلی قاچاخ، ماشینێکی جۆری \'\'پەیکان\'\'ی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان زەوت کرد.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئاوایی قوڵقوڵە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەم کردەوەی هێزەکانی رێژیم تووڕەی و ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتەوە.
بە وتەی ئەم هاووڵاتییە خەڵکی ناڕازیی ئەو گوندە هەتا کاتی وەرگرتنەوە ماشینی ئەو هاووڵاتییە، وازیان نەهێناوە و لەسەر داواکەیان کە رادەستکردنەوەی ماشینەکە بووە، پێداگر بوون.