کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان، بە شێوازی جۆراوجۆر گوشاریان بۆ زیندانییان و بنەماڵەکان هێناوە و ئیزنی ناردنی دەوا و دەرمان لەلایەن بنەماڵەکانەوە بۆ زیندانییان نادەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی زیندانی دیزڵئابادی کرماشان بەشێوازگەلێکی جۆراوجۆر زیندانییان و بنەماڵەکانیان دەخەنە ژێر گوشارەوە و ئیزنی ناردنی دەوا و دەرمان و هەندێ پێداویستیی دیکە بە بنەماڵەکانیان نادەن و زیندانیش بۆ خۆی لە دابینکردنی ئەو پێداویستییانە دەبوێرێت.
بەرپرسانی زیندانی دیزڵئابادی کرماشان، زیندانییانی نەخۆشی ئەو زیندانە بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانە دەبەن، بەڵام لەهەمبەردا بڕە پارەیەکی زۆر لە زیندانییان و بنەماڵەکانیان وەردەگرن کە ژمارەیەکی زۆریان توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیانە نییە.
بەرپرسانی زیندانی دیزڵئابادی کرماشان لە چەند حاڵەتیشدا بەڵێنیی چارەسەریی پزیشکییان بە نەخۆشەکان داوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە بڕە پارەیەکی زۆریان لێ وەگرتوون، بگرە نەخۆشەکانیشیان بۆ نەخۆشخانە رانەگواستووە.
ماددەی ٢ی شوورای ئابووری و کۆمەڵایەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلە ساڵی ١٩٧٧ پەسند کراوە، زیندانییانی نەخۆش دەبێ لە دامەرزاوە، یان نەخۆشخانەیەکی مەدەنی چارەسەریی پزیشکییان بۆ بکرێت. بەڵام رێژیمی ئێران هەمیشە ئەو یاسایەی پێشێل کردووە و بگرە لە ئێراندا زیندانییان لەگەڵ ئەشکەنجەی جۆراوجۆر و سزای نامرۆڤانە و هەڵسوکەوتی ناشایست لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبن.