کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەست دانی خوێندکاریکی کورد لە تاران، ناڕەزایەتیی خوێندکارانی لێکەوتەوە

13:34 - 2 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زانکۆی تاران لە راکێشانی پەڕچینی یەکێک لە خەوتنگەکانی ئەو زانکۆیە و هەڵبەستنی تەزووی کارەبا لەو پەڕچینە، گیان لەدەست دانی خوێندکارێکی کوردی لێ کەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خوێندکارێکی کوردی کارناسیی باڵا لە رەشتەی زانستی ئاژەڵناسیی کۆلیژی \'\'پەردیسی وەرزێڕی و سەرچاوە سروشتییەکان\'\'ی زانینگەی تاران بەناوی \'\'کوورۆش سووفییە\'\' خەڵکی شاری سنە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شوێنی خەوتنگەی کوڕانە تووشی بەرقگرتوویی بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

7342.jpg

بەپێی ئەم راپۆرتە بەرپرسانی خەوتنگە لە هەندێ شوێندا لە تەزووی کارەبا وەکوو پەڕچین کەڵکیان وەرگرتووە و لە رۆژی رووداوەکەدا بەهۆی تەڕ و تووشی و تەڕ بوونی سیم و کێبڵەکان، ئەو رووداوە هاتە ئاراوە.
بەهۆی تاریکیی هەوا و بارینی بەخوڕی باران، تەزووی کارەبا لە جۆری سێ فاز بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووە.
بەهۆی ئەم رووداوەوە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زانینگەی تاران رۆژێک دواتر واتە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کۆلیژی \'\'پەردیسی وەرزێڕی و سەرچاوە سروشتییەکان\'\'ی زاینگەی تاران، لەلایەن خوێندکارانەوە بەڕێوەچوو.