کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد لە مەریوان

15:33 - 18 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بەهۆی رووداوی کارەوە لە دووکانێکی پەنجەرگیریدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا؛ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'بارام ئاوا\'\' بەناوی \'\'سەلمان محەممەدیان\'\' کوڕی محەممەد تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی رووداوی کارەوە، گیانی لە دەست دا.
سەلمان لە کاتی پەنجەرگیریی ماشین، بەهۆی بەربوونەوەی جەکی پەنجەرگیری تووشی ئەو رووداوە بووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و پاش ئەو رووداوە بۆ رەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە و دواتر تەرمەکەی بە مەبەستی ناشتن بۆ گوندی زێدی خۆی، \'\'بارام ئاوا\'\' راگوێزراە.
بەپێی ئاماری کوردستانی میدیا، لەسەرەتای مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ١٩ کرێکاری کورد لە کوردستانی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون.