کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی پووچەڵکردنەوەی رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێران لەلایەن کونگرەێ ئامریکاوە جێبەجێ کرا

22:20 - 26 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: بە زۆرینەی دەنگی سیناتۆرەکانی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئامریکا، بە پەسندکردنی گەڵاڵەیەک کە دەتوانێت رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئیران هەڵوەشێنێتەوە پەسند و بەم جۆرە کۆنگرە قۆناغێکی ماوە بۆ یاسایی کردنی ئەم گەڵاڵەیە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئامریکا گەڵاڵەی کرۆکێر – مێنێندز کە لەلایەن کۆماریخوازانی مەجلیسی سێنا ئامادە کراوە خستییە بەر دەنگدان.

ئەم گەڵاڵەیە کە بە ژمارەی ئێس ٦١٥ لە مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکاوە تۆمار کراوە، ئەگەر بکرێت بە یاسا، دەتوانێت رێکەوتنی کۆتایی کابینەی ئۆباما لەگەڵ رێژیمی ئیسلامی ئێران هەڵوەشێنێتەوە.

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئامریکا، جان بنیر سەرۆک مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆنگرە رایگەیاند: لە هەمووی ئەو باس و بابەتانەی کە من سەبارەت بە رێکەوتنی ناوکیی بیستوومە روون دەبێتەوە کە ئەم رێکەوتنە تەنیا بۆ درێژەدان و دانووستانەکانە.

سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە قسەکانیدا جەختی کردووە کە ئەوان دژی رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێرانن و رایگەیاندووە کە کۆنگرە دەبێ بۆ پەسندکردنی ئەم رێکەوتنە رۆڵ بگێڕێت.

بنیر هەروەها داوای لە مەجلیسی سێنا کرد کە گەڵاڵەی کورکێر – مێنێندز پەسند بکات هەتا مەجلیسی نوێنەرانیش بتوانن بیخەنە بەر دەنگدانەوە.

ئاویەر.ت