کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی هاوبەشی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان

14:44 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان لە وڵاتی سوید كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید بە سەرپەرستی مستەفا زارەعی بەرپرسی كۆمیتە لەگەڵ هەیئەتێكی نوێنەرایەتی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان لە سوید كۆبوونەوە.
لەو دیدارەدا دوو لایەن و‌ێڕای وە بیرهێنانەوەی پێوەندی لەمێژینەیان، جەختیان لەسەر پێوەندی پتەوتری كۆمیتەكانی حیزب و ی.ن.ك لە وڵاتی سوید كردەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەندین پێشنیار بۆ باشتر و پتەوتر كردنی پێوەندییەكانی نێوانیان كرا.